لەناو ناوچەی سەوزی بەغدا و سەرجەم وێنەکانی ئەبومەهدی موهەندیس لابران

قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس
SNN
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا، شەوی رابردوو لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکارە ئەمنی و سەربازییەکانیان لە ناوچەی سەوزی بەغدا توندوتۆڵکردەوە بەتایبەتی لە نزیک باڵیۆزخانەی وڵاتان.
ئەم بڵاوەپێکردنی هێزانە لە ناوچەی سەوزی بەغدا دوای ئەوەدێت کە سەرجەم وێنە و پۆستەرەکانی ئەبومەهدی موهەندیس لە ناوچەی سەوزی بەغدا لابرا، ئەمەش بووە هۆی توڕەکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی و کۆبوونەوەیان لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەو هێزەی کە لە ئامادەباشیدان هێزی بەرپەرچدانەوەی خێران بۆ روودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ سەر ناوچەی سەوز بەغدا.
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراقی، لە 3ی کانوونی دووەمی ساڵی 2020، لە کاتی هاتنە دەرەوەیان لە فرۆکەخانەی بەغدا، لەلایەن دوو فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکییەوە بە چەند مووشەکێک کرانە ئامانج و کوژران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









