به‌ڕێوه‌به‌رانى یانه‌ى كۆیه ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه و قوفلێك له‌ده‌رگاى یانه‌كه ده‌ده‌ن

شه‌ماڵ عه‌لى
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه هۆشداریی ده‌داته به‌رپرسانى حكومى و حزبى شاره‌كه و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌په‌له هاوكارى یانه‌كه‌یان نه‌كرێ، ئه‌وان دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز وه‌ك ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى یانه‌كه ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه و قوفلێك له‌ده‌رگاى یانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، شه‌ماڵ عه‌لى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه له‌باره‌ى كێشه‌كانى یانه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نى دارایی و نه‌بوونى هاوكارى و پاڵپشتى، وتى: ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد و گه‌یشتینه بڕیارى ئه‌وه‌ى كه له‌دواى جه‌ژنى رمه‌زان هه‌موومان ده‌ستبه‌ردارى یانه‌كه بین و به‌جێى بهێلێن، ئێمه وه‌كو یانه وه‌رزشییه‌كان له‌ساڵى 2014ه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى وه‌ك هاوكارى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێمان ده‌درا، بڕاوه و نه‌ماوه، له‌وكاته‌وه جارێك یان دووجار هاوكاریه‌كى كه‌م به‌یانه‌كان دراوه، ئه‌وه‌ى هه‌بوو تائێستا هه‌ر له‌ڕێگه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كان و قایمقامیه‌ت و حزبه‌وه هاوكاری یانه‌كه‌مان كراوه، بۆیه تا دواى جه‌ژن چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێك له‌حكومه‌ت و حزب، وه‌ك پێشتر هاوكارى و پاڵپشتى یانه‌كه‌مان نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئێمه هه‌موومان خۆبه‌خشین و ناتوانین چیتر به‌مشێوه‌یه كارى خۆبه‌خشى بكه‌ین و بریارى كۆتایی له‌لای ده‌سته‌ى كارگێڕى ده‌بێ و ئه‌وكات به‌كۆمه‌ڵ و به‌یه‌كه‌وه یانه‌كه به‌جێده‌هێڵین و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش كهبهڕێوهبهرایهتى گشتى وه‌رزشه به‌یاداشتێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه”.
“ئێمه كه‌وتووینه‌ته ژێربارى قه‌رزێكى زۆره‌وه”
له‌باره‌ى بڕى داهات و خه‌رجی تیپه‌كانیان، سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه وتى: ئێمه له‌شارێكى بچووك داین و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان هه‌یه، به‌ڵام داهاتیان كه‌مه، پڕۆژه‌كانیش یاریگاى بچووك و مه‌له‌وانگه و ریزه دوكانێك و چێشتخانه‌یه‌كه، داهاتى ساڵانه‌ى هه‌مووى ده‌گاته 20 تا 25 ملیۆن دینار، تۆ ناتوانى به‌و داهاته كه‌مه یانه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ببه‌یت، داهاتى پڕۆژهكانت وه‌ك ئه‌وه‌ى شاره گه‌وره‌كان نییه، ئێمه تیپه‌كانى تۆپى پێ پێشكه‌وتووان و لاوان ، باله‌ى كچان ، باله‌ى لاوانى كوڕان ، تۆپى سه‌رمێزى كچان و كوڕان و پایسكلسوارى كوڕانمان هه‌یه و هه‌موو تیپه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به‌شدارى و ئه‌نجامیان هه‌یه، ته‌نها تیپى تۆپى پێ 60 تا 70 ملیۆن دینار خهرجێتى، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌خولى تۆپى پێدا هه‌موو ساڵێك ناهه‌قیمان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ، ئێستاش ئێمه كه‌وتووینه‌ته ژێربارى قه‌رزێكى زۆره‌وه كه 35 ملیۆن دیناره، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نیا بتوانین ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌ى لاوه‌كان و وه‌رزشكارانمان هه‌یانه بۆیان به‌دى بهێنین و زۆرترین هانده‌ر له‌ده‌ورى یانه‌كه كۆبكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو یارى تۆپى پێ و باله‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاد له‌پێویست تواناكانى خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و به‌باشى هه‌وڵى خۆمان داوه، كه‌چى بێ‌ئومێد بووین”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









