“ئه‌گه‌ر پێش تاقیكردنه‌وه‌كان مووچه‌یه‌كى تر وه‌رنه‌گرین بایكۆت ده‌كه‌ین”

SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى گه‌رمیان دژى دواكه‌وتنى مووچه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، رایانگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر تا پێش تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵ مووچه‌یه‌كى تر وه‌رنه‌گرن بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى زانكۆى گه‌رمیان بڵاویان كرده‌وه، “له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دژ به سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه و برسیكردن كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌نای بۆ بردووه، ئێمه‌یش وه‌كو كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی گه‌رمیان له روانگه‌ى به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و ئایینی و پیشه‌ییمان بیر و ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆمان یه‌كخستووه و به‌شێكی گرنگی خه‌باتی مه‌ده‌نین”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “له‌پێناو پاراستن و پیرۆز راگرتنی به‌ها و پڕهنسیپهكانی ژیانمان تێده‌كۆشین و ده‌مانه‌وێت ئیراده و شكۆ و سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه تێیدا كارده‌كه‌ین بگه‌ڕێنینه‌وه و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه دژ به هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی نامرۆیی و ناڕهواین كه بیه‌وێت مافه‌كانم زه‌وت بكات و كه‌رامه‌تمان بڕوشێنێت، وه‌ك كۆمه‌ڵێك مامۆستا و هاوپیشه له‌م رێگه سه‌خت و دژواره‌دا ئاماده‌ی هه‌رجۆره قوربانیدانێكین و زه‌ڕه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری خواسته‌كانمان نابین”.
ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه روونیشیانكردووه‌ته‌وه،”وه‌ك ده‌نگێكی ره‌خنه‌گر و بوێر به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نین دژ به سیاسه‌تی چه‌وت و نابه‌رپرسیارانه‌ى حكومه‌تین له‌سه‌ر پرسی مووچه و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ماف و ئه‌رك و له واده‌ى خۆیدا مووچه‌ى شایسته‌ى خۆمان وه‌ربگرین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌گه‌ر تا پێش تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ مووچه‌یه‌كی تر وه‌رنه‌گرین ئه‌وا پابه‌ند نابین به ده‌وامه‌وه و بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









