“ڕێككەوتنی پارتی و حەلبوسی بۆ مانەوەی پارێزگاری كەركوك جاریكی دیكە خیانەتكردنە لە كەركوك”

رێزان شێخ دلێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە پارێزگاری ئیستا كەركوك وەك یەكێك لە كاندیدە براوەكانی پەرلەمان دەرچووە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنی پارتی و حەلبوسی و خەمیس خەنجەر پارێزگاری ئێستای كەركوك دەستبەرداری پۆستەكەی نابێت و ناچێتە پەرلەمان، ڕاوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش جەخت دەكاتەوە كە ئەو ڕێككەونەی پارتی جارێكی دیكە خیانەتكردنی لە خەڵكی كەركوك و كەركوكییەكان.
ڕێزان شێخ دلێر، ڕاوێژكاری مەكەتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی پارتی و حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەسەری ڕێككەوتوون بۆ مانەوەی (ڕاكان جبوری) پارێزگاری ئێستای كەركوك لە پۆستەكەی خیانەتێکی دیكەیە پارتی بەرامبەر بە كەركوك و كەركووكییەكان ئەنجامی دەدات، مەبەستی سەرەكیشی لەو ڕێككەوتنە ئەوەیە كە ئەو پۆستە نەكەوێتەوە دەست یەكێتی كە مافێكی یاسایی ئێمەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سیاسەتی پارتی بەجۆرێك ئاراستە دەكرێت هەركارێك بكەن زیان بە نشتیمان و گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییەباڵاكانی گەلەكەمان بگات هیچ كێشەیەك نییە بەلای پارتییەوە بەمەرجێك زیان بە بەرژەوەندییەكانی پارتی نەگات، بۆیە ئەو دروشمانەی كە دەیڵێنەوە گوایە دڵسۆزی خەڵكی كەركوكن تەنها بانگەشەی بێبنەمان بۆ خۆلكردنە چاوی كركوكییەكان.
ئەو ڕاوێژكارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو سیاسەتەی پارتی گرتوویەتییە بەر ناتوانێت تاسەر لەسەری بەردەوام بێت، چونكە ناكرێت گەلێك بكەیتە قوربانی بەرژەوەندییەكانی حزبێك و لەناو حزبێكیشدا بەرژەوەندی چەند كەسێك، هاوكات لەلایەكی دیكەشەوە بانگەشەی ئەوە بكەن گوایە كەركوك بەداگیركراو دەزانن بەڵام ئامادەنین پارێزگارێكی كوردی بۆ دابنرێت، كێشەی پارتیش هەر ئەوەیە كە نابێت پارێزگارێكی یەكێتی ئەو پۆستە وەربگرێت كەركەسێك دەبێت گرفت نییە بەلایانەوە.









