تەندروستی هەڵەبجە: گهیشتووینهته قۆناغى گواستنهوهى ناوخۆيى كۆرۆنا

بهڕێوهبهرایهتى تهندروستى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە خاڵی بوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیچ حاڵەتێكی نوێی كۆرۆناش لە پارێزگاكە تۆمار نەكراوە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات،”ئهمه بەواتای كۆتایی هاتن بە ڤایرۆسكە نییە و هێشتا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی لە ئارادایە”.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا گەیشتووينەتە قۆناغێكی نوێی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە قۆناغی تووشبوونی هاووڵاتیانە بەبێ ئەوەی سەردانی دەرەوەیان كردبێت، وەك ئەوەی لە ئێستادا لە پارێزگای سلێمانی بەدیدەكرێت گواستنەوەی ناوخۆیی تۆماردەكرێت، بۆیە ناتوانین بڵێین ئێمە كۆرۆنامان تێپەڕاندووە”.
وتیشى: “بە كەلتوركردنی پاكوخاوێنی و بەكارهێنانی هۆیەكانی خۆپارێزی لەدوای تەواوبوونی كۆرۆنا، هۆكارێكی كاریگەر دەبێت بۆ دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی ڤایرۆسەكە، بۆیە ئێمە لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە حاڵەتی خۆپارێزیداین و بەردەوام داوا لەهاووڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییەكان ببن”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە: “ههرچهنده لە ئێستادا لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا نەماوه و هیچ حاڵەتێكی نوێش تۆمارنەكراوە، بهڵام ئەمە بە مانای كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نایەت لە سنوورەكەدا، بۆیە دەبێت لەوە دڵنیابین كە هێشتا مەترسییەكانی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسكە لە ئارادایە وەك ئەوەی لە سلێمانی روویدا”.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 22 كەس وەك تووشبووی ئەو ڤایرۆسە تۆماركران، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بە چەند قۆناغێك سەرجەمیان چاكبوونەوە و لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنای لێ نییە.
هاوكات ههر ئهمڕۆ چوارشهممه ژوورى ئۆپراسیۆنهكانى پارێزگاى ههولێر شهش بڕیارى نوێى بهبۆنهى هاتنى جهژنى رهمهزان دهركرد، بڕیارى جێبهجێكردنى قهدهغهى هاتووچۆشى بۆ ماوهى 72 كاتژمێر ئاشكرا كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









