وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه

کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایركرد: 18 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون، روونیشیكرده‌وه، “1010 پشكنین بۆ هاووڵاتیان و گومانلێكراوان له هه‌رێم ئه‌نجامدراوه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاشكرایده‌كات، “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1010 پشکنین ئەنجامدراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان،440 هەولێر، 311 سلێمانی، 209 دهۆك، دوو سۆران، 48 ڕاپەڕین”.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “له‌ئه‌نجامدا 18 تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە: پارێزگای هەولێر 15 پۆزەتیڤ: دوو ئافرەت تەمەنیان 45، 35 ساڵ چوار کچ تەمەنیان 22، 15، 11، نۆ ساڵ، پینج پیاو تەمەنیان 53، 42، 42، 42، 29 ساڵ، چوار کوڕ تەمەنیان 25، 22، 14، شه‌ش ساڵ، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و هەولێر سیتی و دەڤەری گەرمیانن، پارێزگای سلێمانی سێ پۆزەتیڤ: دوو ئافرەتی تەمەن 45، 22 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 29 ساڵ یەك لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەبووە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه تا ئێستا له كه‌ره‌نتینه‌كاندا ماون ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لەئێستادا تەنيا 870 هاووڵاتی لە 30 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، 415 لە هەولێر،125 لە سلێمانی، 330 لە دهۆك”.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 442 تووشبووه، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە 383 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنیا 54 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









