نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

نەوت و دۆلار
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گه‌یشته 95 دۆلار‌و 12 سەنت و خاوی ئەمریكیش بە 93 دۆلار‌و 93 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردودا.
به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست و په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی جیۆسیاسیه‌كانی ناوچه‌كه، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 20% به‌رزبۆته‌وه‌و لە ماوەی یەک ساڵی رابردووش‌دا، نرخی نەوت توانیویەتی بە رێژەی زیاتر لە 50% بەرزببێتەوە.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.







