“له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زۆرترین رێژه‌ى باران باریووه”

بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌وه زۆرترین رێژه‌ى بارانبارین كه تۆماركرابێت له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه و ئاشكراشیكرد، رێژه‌ى بارانى پێویست باریبووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ى شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا رێژه‌ى بارانبارینى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌وه راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، “له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌وه تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ى بارانى پێویست باریووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینانه‌ى كه روویان له هه‌رێم كرد”.
كه‌شناسى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا رێژه‌ى بارانبارینى له پارێزگاكانى هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بریتیه له، “پارێزگاى هه‌ولێر 193.2 ملیم، پارێزگاى سلێمانى 287.6 ملیم، پارێزگاى دهۆك 129.6 ملیم و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 323.1 ملیم”.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم، “له سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانه‌وه تاوه‌كو تاوه‌كو ئێستا زۆرترین رێژه‌ى باران كه تۆماركرابێت له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه”.








