بۆ به‌شداری کردنه‌وه له‌خولى عێراقدا هه‌ولێر بۆچوونى له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تردایە

عەبدوڵا مەجید
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى لێدرا و یانه‌ى هه‌ولێر-یش كه تیپه‌كه‌ى له‌م خوله‌دا به‌شداره له‌گه‌ڵ راوبۆچوونى له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى یانه‌كانى تردایه بهدهستپێكردنهوه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه و سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت:” ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه داین چونكه كاتمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه”.
له‌لێدوانێكیدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ى له‌خولى نایابى یانه‌كانى عێراقدا كه (ئایا به‌شدارى ده‌كات یان پاشه‌كشه)؟، وتى: ئێمه وه‌كو یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆچوونمان له‌گه‌ڵ بۆچوونى هه‌موو یانه‌كانى عێراقه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌موویان به‌شدارى بكه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌شدارى ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌شدارى تێدا ناكه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه (ئایا ئه‌وان وه‌ك یانه‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولهكهدان یان له‌گه‌ڵ درێژه‌پێدانى)؟، د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید وتى: بێگوكان ئێمه و هه‌موو یانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله‌كه داین، چونكه كاته‌كه گونجاو نییه و كات له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ساڵێكى تر به‌جوانى و به‌باشى ده‌ست به‌خوله‌كه بكه‌ینه‌وه”.
دواتر لێمان پرسى (ئایا له‌لایه‌نى دارایی هاوكارى نه‌كرێن، ده‌توانن به‌شدارى له‌خوله‌كه‌دا بكه‌ن)؟، سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێر وتى:” زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین له‌خوله‌كه‌دا به‌رده‌وام بین، به‌تایبه‌ت به‌م بارودۆخه به‌شدارى تێدا بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌ت هاوكاریمان نه‌كات، ئه‌وا ناتوانین به‌رده‌وام بین، چونكه داهاته‌كانى خۆمان هه‌موو راوه‌ستایه”.
دواجاریش له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى بریاربوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كان سه‌باره‌ت بهدهستپێكردنهوهى خولى نایاب ئه‌نجامبدرێت، د.عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر وتى: ده‌بوایه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ بكرایه، به‌ڵام كه‌س نه‌چووه، یه‌كه‌م ئه‌وان به‌بێ پرس و راوێژ به‌یانه‌كان راهێنه‌ریان بانگهێشت كردووه، راهێنه‌ر هه‌قى به یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقدا نییه تا بانگیان بكات، دووه‌م ئه‌وان بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولهكهیاندا، ده‌یانوت خوله‌كانى ناوچه‌كه هیچى هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه خولى نایابى یانه‌كانى ئوردن-ه كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین ئوردن وه‌ك عێراق ئه‌وه‌نده كێشهشى نییه”.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









