
ئانالینا بایهربوك، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا | فۆتۆ: AFP
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: قبوڵیناكه‌ین هێرشبكرێته سه‌ر ئۆكرانیا، وتیشى: “ئێمه پشتیوانى سه‌روه‌رى خاكى ئۆكرانیا ده‌كه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوبات، ئانالینا بایهربوك، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له میانى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌یدا له كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن وتى: “ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵیناكه‌ین ڕوسیا هێرشبكاته سه‌ر ئۆكرانیا، له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه پشتوانى ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، گرنگه هه‌مووان بزانین پشتوانییهكهى ئێمه پشتیوانییه بۆ مرۆڤایه‌تى نه‌وه‌ك سیاسه‌ت و سه‌رۆك و ئۆكرانیا، چونكه له شه‌ڕدا مرۆڤه‌كان ده‌بنه قوربانى”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه تاوه‌كو ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كى كشانه‌وه‌ى ڕوسیامان له‌سه‌ر سنوور نه‌بینییوه، بوونى هه‌زاران سه‌رباز و زرێپۆش واتاى ئه‌وه نییه كه ڕوسیا وازى له بیرۆكه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا هێناوه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئانالینا بایهربوك داواى له ڕوسیا كرد، “كۆتایی به له‌شكركێشییه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى ئۆكرانیا بهێنێت و هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شى روونكردنه‌وه، “ده‌بوو ئێمه هه‌ڵوێستێكى تووندترمان له‌سه‌ر پرسى دوورگه‌ى كریمیا هه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌مان بكردایه دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشت به ئه‌مڕۆ”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن به به‌شدارى 36 سه‌رۆكى وڵاتان دهستیبهكارهكانى كرد و بڕیاره تاوه و رۆژى 20ى شوبات به‌رده‌وام بێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








