“پێویسته پارتى به سیاسه‌ت و ستراتیژهكانیدا بچێته‌وه”

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فه‌ڕه‌نسى بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تى خۆیدا بچێته‌وه، وتیشى: “هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌رزۆكه”.
د.عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فه‌ڕه‌نسى بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ى ئێستا له عێراق هه‌یه و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیش مه‌سجێكى نارد بۆ هه‌رێم، هه‌ربۆیه پێویسته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تى خۆیدا بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تى خۆیدا نه‌چێته‌وه مه‌سجى تریشى به‌دوادا دێت”.
وتیشى: “ئێران یه‌كێكه له گرنگترین كاره‌كته‌ره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌مین كاره‌كته‌رى سیاسییشه له عێراق كه ته‌نانه‌ت پێش ئه‌مریكاش كاریگه‌رى له‌سه‌ر رووداوه‌كان دروستده‌كات، بۆیه هه‌ر هێزێك ئێران پشتگوێ بخات باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت له‌سه‌رى”.
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فه‌ڕه‌نسى بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق له‌باره‌ى به‌ستنى هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “پارتى پێویسته ئه‌وه بزانێت كه مالكى شه‌یتان نییه تاوه‌كو سه‌در فریشته بێت كه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵكو پێویسته له یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ هه‌مووان دانیشتن بكات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا د.عادل باخه‌وان باسى له رۆڵى نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كرد و وتى: “ئێمه له 2005هو په‌رله‌مانتار ده‌نێرینه به‌غدا، به‌ڵام كه‌س نییه لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات و بڵێت: ئێوه چى ده‌كه‌ن له به‌غدا”.
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه ره‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیش گرت و وتى: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستى له‌رزۆكه، هه‌میشه له دۆخى به‌رگریدایه و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یه به‌غدا هێرش بكات، ئه‌مه دروستنییه، پێویسته خۆى به‌هێز بكات له‌ڕێگه‌ى چاكسازییه‌وه، ده‌بێت چاكسازى له په‌روه‌رده، سیاسه‌ت و ئابوورى خۆیدا بكات و هێنده خۆى به‌هێز بكات كه نه‌كرێت به‌غدا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات”.
به وته‌ى د.عادل باخه‌وان، “پێویسته هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى له دوور مه‌ودادا ببینێت و كاریان بۆ بكات، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌ك گۆڕانكارى بشڵه‌ژێت و هه‌موو كارته‌كانى تێكه‌ڵ بكات”.








