“وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”

عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه ئاشكرایانكرد، وه‌زیرى دارایی عێراق ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوبات، میدیاكانى عێراق له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، “عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراق ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و ئه‌و ویستهشى گه‌یاندووه‌ته مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق”.
هه‌واڵى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق دواى ئه‌و گرژییانه دێت كه له دواى پێشنیاز و ره‌خنه‌كان موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ى دابه‌زاندنى نرخى دۆلار و بانگهێشتكردنى وه‌زیرى دارایی بۆ په‌رله‌مان دروستبوون.
له به‌رامبه‌ر تویته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق وه‌زیرى دارایی عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ناكه‌م كه سه‌رۆكى ره‌وتێكى سیاسى وه‌ك یه‌كێك له شوێنكه‌وتووه‌كانى مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكات، ئامادهشنیم بچمه په‌رله‌مان و نامه‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتكردن له‌سه‌ر بابه‌تى نرخى دۆلار ره‌تده‌كه‌مه‌وه، ، هیوادارم خه‌ڵكى چه‌واشه نه‌كه‌ن، چونكه له‌ڕووى داراییه‌وه گۆڕینى نرخى دۆلار و به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆكارى گرانى بازاڕ و خراپى دۆخى دارایی نین”.
له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى عه‌لى عه‌لاویش ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و به تووندى هێرشیانكرده سه‌ر وه‌زیرى دارایی و رایانگه‌یاند: “ئێمه په‌یامه نا هاوسه‌نگ و نا دروستهكهى وه‌زیرى دارایی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه پێده‌چێت ئه‌نجامى ترسانى بێت له لێپێچینه‌وه، ئه‌بێ چى له‌وه خراپتر بێت كه به‌رپرس له‌و ئازاره تێنه‌گات كه گه‌له‌كه‌ى به‌هۆى به‌رزى نرخى ژیانه‌وه ده‌یچێژن”.








