شاره‌زایه‌كى ئابوورى: نرخى خانووبه‌ره به‌رزده‌بێته‌وه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ناجێگیرى نرخى دۆلار له دوو رۆژى رابردوودا شێواوى ئابوورى له بازاڕه‌كاندا دروستكردووه، شاره‌زایه‌كى ئابووریش ده‌ڵێت: “نرخى خانووبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى شوبات، نرخى دۆلار به‌هۆى پێشنیاز و ره‌خنه‌كانى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینار كردبوو، دووباره دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى به شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 146 هه‌زار دینار.
نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زایی ئابوورى عێراق له باره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییه ئابوورییانه‌ى كه ناجێگیرى نرخى دۆلار دروستیانده‌كات ده‌ڵێت: “كاردانه‌وه‌ى خێراى وه‌زیرى دارایی عێراق به‌رامبه‌ر تویته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در و ئه‌و دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى عێراق روویدا و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له وه‌زیرى دارایی عێراق قه‌ده‌غه‌كرا، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى واز له پاره دۆلاره‌كانیان و پاشه‌كه‌وته‌كانیان بهێنن و بیگۆڕنه‌وه به دینار”.
له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ و خانووبه‌ره ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له‌وه‌شده‌كات: “كاتێك كه متمانه به سیستمى دارایی و بانكى عێراق لاوازده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى خواست له‌سه‌ر زێڕ و زه‌وى و خانووبه‌ره به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه زێڕ و خانووبه‌ره دره‌نگتر گۆڕانكارى به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یاندا دێت”.
به وته‌ى نه‌بیل مه‌رسومى، “روودانى ئه‌م گۆڕانكارییانه واده‌كات نرخى خانووبه‌ره و زه‌وى به‌رزبێته‌وه، چونكه هاووڵاتییان ده‌یانه‌وێت پاشه‌كه‌وته‌كانیان بده‌ن به كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه نرخه‌كه‌ى جێگیربێت”.
ئه‌و ئابووریناسه پێشبینى ده‌كات، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا فرۆشى دۆلار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى عێراقه‌وه كه‌مبكرێته‌وه به‌هۆى زیادبوونى خستنه‌ڕووى دۆلار له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا”.





