به‌هۆى كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌خنكێنێت و هه‌ڵیده‌واسێت

كوشتن | فۆتۆ: Indian Express Limited
SNN
پاش ئه‌وه‌ى به خراپى له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌دات ده‌ستده‌خاته ملى و ده‌یخنكێنێت، به پانكه‌ى ماڵه‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵیده‌واسێت بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ربكه‌وێت كه خۆى كوشتووه و له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له‌سه‌ر ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌گرى.
سه‌ره‌تاى چیرۆكى تراژیدى ئه‌م دوو هاوسه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نامه‌یه‌كى نادیار كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى جاسم دێت، له‌و رۆژه‌وه گومان له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات كه خیانه‌تى لێبكات، به‌هۆى نامه‌كه‌وه كۆنترۆڵى خۆى له‌ده‌ستده‌دات و به خراپى له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌دات، ده‌ستده‌خاته ملى تاوه‌كو ده‌خنكێت، پاش ئه‌وه‌ى بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ى كۆچى دوایی كردووه نایه‌وێت تاوانه‌كه‌ى ئاشكرابێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ى به له‌چكه‌كه‌ى هه‌ڵده‌واسێت به پانكه‌ى ماڵه‌كه‌یانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى واده‌ربكه‌وێت كه خۆى خنكاندووه نه‌وه‌ك كوژراوه.
چیرۆكه‌كه لێره‌دا كۆتایی نه‌هاتووه، جاسم بۆ ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ى پهردهپۆشبكات ده‌چێت بۆ ماركێت و كاتێك كه دێته‌وه هاوارده‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشتووه و دراوسێكانیان پێیده‌زانن و ده‌بینن كه له‌سه‌ر ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌گرى.
پاش ئه‌م رووداوانه ته‌رمى هاوسه‌ره‌كه‌ى جاسم ده‌برێته پزیشكى دادوه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینى بۆ بكرێت، له پشكنینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆى نه‌كوشتووه به‌ڵكو كوژراوه.
رۆژنامه‌ى دادوه‌رى عێراق كه چیرۆكه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، “ساڵى 2020 جاسم، دواى ئه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساخبووه‌ته‌وه به پێى مادده‌ى 405 له یاساى سزادانى عێراقى كه تایبه‌ته به كوشتنى به ئه‌نقه‌ست سزادراوه”.








