قوباد تاڵەبانی پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
قوباد تاڵيبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی بەبۆنەی رۆژی جيهانی زمانی دايک بڵاوکردەوە و دەڵێت “هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان”.
دەقی پەيامەکەی:
تەواوی شۆڕشەکانی نەتەوەکەمان، لەپێناوی ئەوەدا بوون کە بوونێکی سەربەخۆ و ئازادانەمان هەبێت. ویستوومانە بە ناسنامە و تایبەتمەندیی خۆمانەوە بناسرێینەوە، نەک هی نەتەوەیەکی تری سەردەست. لە دیارترینیشیان، زمانەکەمانە.
ئێمە بەرگریمان لە زمانی کوردی کردووە و ئەویش بەرگریی لێ کردووین. چونکە ئەگەر ئەم زمانە نەبووایە، نەماندەتوانی بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین و هەر هەوڵێکیش بۆ پێشخستنی دۆزی نەتەوەییمان، بەبێ گرنگیدان بە زمانی کوردی، بێئەنجام دەبێت.
ئێمەی کورد، هەتا زمانەکەمان پارێزراوتر بێت، ئەوا باشتر دەتوانین پارێزگاری لە شوناسی کوردبوونمان بکەین و دەشتوانین دەستکەوتی گەورەتر و شایستەتر بەدەست بهێنین.
ئەرکی هەموومانە، هەم حکومەت و هەم تاک بە تاکی هاوڵاتییان، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی کوردیدا بکەین؛ ڕووبەرەکانی بەکارهێنانی فراوانتر بکەین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتری بکەین.
با هەموومان بە شانازییەوە بە زمانی شیرینی کوردی بڵێین: من کوردم و زمانی کوردی، زمانی دایکی منە.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە ھەمووان پیرۆز بێت
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









