“كاتێك باس له قۆرخكارى پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كرێت پێویسته پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمیش له‌بیر نه‌كه‌ین”

كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه تاوانمان چییه كه كاندیده‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر بووه و دوورخراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “كاتێك باس له قۆرخكارى پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌كرێت پێویسته پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و ته‌واوى پۆسته سیادییه‌كانى تریش له‌بیر نه‌كه‌ین كه لاى كێن و قۆرخكراون”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: “له نوێترین چاوپێكه‌وتنی میدیاییدا هۆشیار زێبارى، كاندیدى دوورخراوه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كێبڕكێى سه‌رۆككۆمارى، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئێمه راده‌كێشێت، من پێموایه ئه‌م به‌ڕێزه خۆى به سیاسه‌تێكى چه‌وت چووه ناو هاوكێشه‌یه‌كى سیاسى مه‌ترسیدار بۆ وه‌رگرتنى پۆستێكى ستراتیژى، له راستیشدا ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كاك هۆشیار نییه و نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌غدا بوو كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵى هه‌بوو، چونكه پێشتر به تاوانى گه‌نده‌ڵى له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار ئه‌وه‌یه كاندیده‌كه‌ى كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام كاك هۆشیار پێشینه‌ى هه‌بووه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ربۆیه‌شه دادگاى فیدراڵى دووریخستووه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى قسه‌كانیدا هۆشیار زێبارى گومانده‌خاته سه‌ر لایه‌نگرى دادگاى فیدراڵى بۆ به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان، له‌و باره‌یه‌وه كاروان گه‌زنه‌یی ده‌ڵێت: “دادگاى باڵاى فیدراڵى دادگایه‌كى سه‌ربه‌خۆیه نه له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى نه یه‌كێتى و نه هیچ لایه‌نێكى تر ناتوانێت بڕیار بدات، ئه‌و بڕیاره‌شى داویه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵگه بووه و به‌ڵگه‌كانیش نه‌شیاوبوونى زێبارییان بۆ وه‌گرترنى پۆسته‌كه سه‌لماندووه، ئیتر بۆچى ئه‌بێت په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئه‌م دادگایه درێژبكرێت”.
كاروان گه‌زنه‌یی له‌باره‌ى قۆرخكردنى پۆستى سه‌رۆككۆمار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “نه پۆستى سه‌رۆككۆمار نه هیچ پۆستێكى تر تاپۆ نه‌كراون له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌و عورف و هه‌ماهه‌نگییه سیاسییه‌یه كه هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا كاتێك كاك هۆشیار باس له قۆرخكارى ده‌كات پێویسته پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌و هه‌موو پۆسته باڵا سیاسى، حكومى و دیپلۆماسییه‌ى له‌بیر نه‌چێت كه قۆرخكراون له هه‌رێم و عێراق”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى سه‌وز زیاتر باس له وه‌رگرتنى پۆسته‌كه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “راسته یه‌كێتى ئه‌م پۆسته‌ى وه‌رگرتووه وه‌ك عورفێكى سیاسى، به‌ڵام خۆ خێرمان پێنه‌كراوه، ئێمه كاندیدمان هه‌بووه و كاندیده‌كه‌مان ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى ئێستاى عێراق كه هه‌ڵبژێردراوه كه‌س نه‌هاتووه سازشى بۆ بكات یان بڵێن وه‌ره ببه به سه‌رۆككۆمار ئێمه كه‌س كاندید ناكه‌ین، خۆى هه‌ڵبژاردووه و ده‌رچووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان درێغییان نه‌كردووه و كاندیدیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌رنه‌چووه و ئه‌وه‌ى ئێمه متمانه‌ى به‌ده‌ستهێناوه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هۆشیار زێبارى، كاندیدى دوورخراوه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كێبڕكێى سه‌رۆككۆمارى عێراق چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌نجامدا و تێیدا گومانى خسته‌سه‌ر بێلایه‌نى دادگاى فیدراڵى و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان راكێشا وه‌ك هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى له كێبڕكێكه.







