عه‌تا سه‌راوى: به‌ڵگه‌كانى ره‌وتى سه‌در هۆشیار زێباریان دوورخسته‌وه نه‌وه‌ك ئێمه

SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌كانى هۆشیار زێبارى ته‌نیا كاردانه‌وه‌یه، ده‌شڵێت: “من پێمسه‌یره تا ئه‌و كاته‌ى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى به دڵى ئه‌وان بوو هیچ قسه‌یان نه‌ده‌كر له دژى و ئێستاش به‌پێچه‌وانه‌وه”.
عەتا سەراوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “وتەكانی هۆشیار زێباری، كاندیدى دوورخراوه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆككۆمار لەگەڵ كەناڵێكی تەلەفزیۆنی زۆر قسەی دژەبەیه‌كی تێدایە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەو قسانەی ناوبراو كردوویەتی هیچ بنەمایەكی راستییان نییە، بۆ نمونه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان 10 مانگ پێش ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن بكرێت دوور له چاوى هه‌مووان رێككه‌وتنى نهێنییان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و محه‌مه‌د حه‌لبوسى كرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌یان نه‌وه‌ك گه‌ل و میلله‌ت”.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ره‌خنه له هه‌ڵوێست و وته‌كانى هۆشیار زێبارى ده‌گرێت له‌باره‌ى دادگاى فیدراڵى و ده‌ڵێت: “كاتێك باس لە بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات ئەوە دەخاتەڕوو لایه‌نگرن، ئه‌گه‌ر وایه بۆچى تائێستا هەمان ئەم ئەندامانە لە دادگای فیدراڵی بوون تانەیان لەم بابەتە نەداوە، بەڵام دیارە تا ئەوكاتەی بڕیارەكان بەدڵی ئەوان بوون دادگای فیدراڵی سەربەخۆیە و هیچ گرفتێكی نییە، بەڵام كاتێك بڕیارەكان بەدڵی ئەوان نییە تۆمەتیان بۆ دروستدەكەن كە ئەمەش جێگای سەرسوڕمانە”.
عه‌تا سه‌راوى باس له‌وه ده‌كات كه له رابردوودا په‌رله‌مانتاره‌كانى ره‌وتى سه‌در هۆكاربوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له هۆشیار زێبارى و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لەگەڵ ره‌وتى سەدری هاوپەیمانی بەستووە و ئێستا هاوپه‌یمانن، به‌ڵام هەر پەرلەمانتاری هەمان ره‌وتبوون كه لە پەرلەمان سەركردایەتی سەندنەوەی متمانەیان لە هۆشیار زێباری دەكرد”.
به وته‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، “پێویسته هۆشیار زێباری گلەیی لە هاوپەیمانەكەی خۆیان بكات نه‌وه‌ك ئێمه، چونكه ئه‌وان تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵییان دایه پاڵى و له وه‌زیرى دووریانخستنه‌وه، هه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌شبوون كه وایانكرد له دادگاى فیدراڵى له كێبڕكێى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمارى دووربخرێته‌وه”.








