“هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار و زیادبوونی قەرزی ناوخۆی بۆ عەلی عەلاوی دەگەرێتەوە”

SNN
فراکسیۆنی سەدر لە لکۆنگەرەیکی رۆژنامەوانیدا، رایدەگەیەنێت وەزیری دارایی دەستوەردانی لە سیاسەتی نەختینەیی کردوە و دواتریش خۆی لەبەرپرسیارێتی دزیوەتەوە.
حسێن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە سەر بە رەوتی سەدرە لەگەڵ حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئامادەنەبووی وەزیری دارایی لە کۆبونەوەی هەفتەی رابردوی پەرلەمان خۆدزینەوە بو لەو بەرپرسیارێتییەی بەهۆی بەرزبونەوەی نرخەکان کەوتەوەتە سەر شانی، دوای ئەوەی وەزیری دارایی بەنووسراوی فەرمی ئاگاداریکردینەوە کە ئامادەی کۆبونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەبێت، بە کۆکردنەوەی واژووی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دووشەممەی داهاتوی دەستنیشانکرد بۆ بانگێشتکردنی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و پرسیارکردن لێی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی هەژاری و گرانبونی نرخەکان بەهۆی دابەزینی نرخی دینارەوە.
بەوتەی کەعبی، وەزیری دارایی دەستوەردانی لە سیاسەتی نەختینەیی و چەندین کاروباری دەزگاکان کردوە، کەبونەتە هۆی ئەوەی چەندین کەس سودمەند بن بەڵام هیچ سودێک داهاتی حکومەت نەگەیشتوە.








