
ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دادگای فیدڕاڵی دانیشتنەکەی لەبارەى دووبارە کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ سەرۆککۆمار دواخست بۆ 1ی ئازاری 2022.
ئەمڕۆ لەسەر سكاڵاى باسم خه‌ششان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق له‌سه‌ر بڕیارى دوباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی‌و ده‌ستورى له‌بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه‌و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى تێدایه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه دواى ئه‌و مانگه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاندیدانه مۆڵه‌تیان بدرێت خۆیان كاندید بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكى په‌رله‌مان بهتهنهاو به‌بێ 329 په‌رله‌مانتار ئه‌م بڕیاره‌یداوه كه ئه‌مه‌ش نایاساییه‌كى تره، له‌به‌رئه‌وه یاسا ڕێگه به‌وه نادات.
دادگاى باڵاى فیدراڵى جه‌ختیكرده‌وه، دوو پێشێلكارى كراوه یه‌كه‌م ماده‌ى 61 له‌ده‌ستورى عێراق كه تایبه‌ته بهدهسهڵاتهكانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه تایبه‌ته بهیاسادانانو چاودێریى‌و ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه به‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه یاساى جێگره‌وه بۆ یاساكان ده‌ربكات.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، به‌پێى ماده‌ى 72 له‌ده‌ستور له‌بڕگه‌ى (ب) ده‌ڵێت، سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وامده‌بێت لهڕاپهڕاندنى ئه‌ركه‌كانى بۆ دواى كۆتایهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى تازه‌و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌بێت سه‌رۆك كۆمارێكى نوێ هه‌ڵبژێردرێت له‌ماوه‌ى 30 ڕۆژدا له‌دواى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كاركراوه به‌پێى ئه‌و ماده‌ى كه باسكرا‌و ده‌رگاى خۆكاندیدكردن كرایه‌وه بۆماوه‌ى سێ ڕۆژ، بۆیه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆبه‌ربژێركردن سه‌رپێچیه‌و ئه‌و بڕیاره‌ى كه تانه‌ى لێدراوه سه‌رپێچى تێداكراوه له‌مه‌رجه‌كانى خۆكاندیدكردن به‌پێى یاساى ژماره 8ى ساڵى 2012و ماوه‌كه به‌سێ ڕۆژ دیاریكراوه‌و ئه‌و بڕیاره‌ى تانه‌ى لێدراوه زیادهڕۆییكردهوه به‌سه‌ر یاسایه‌كى دهستورىو ماده‌یه‌كى یاسایی كه له‌یاسادا هاتوه‌و پێشێلیكردوه.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، دادگاى باڵاى فیدراڵى هیچ بڕیارێكى كۆتایی ڕانهگهیاندو جه‌ختیكرده‌وه، ڕۆژى 1ى 3ى 2022 جارێكى دیكه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان پرس.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









