دادگای ئەستەنبوڵ سزایەکی لە دژى سەڵاحەدین دەمیرتاش پەسەندکرد

0
700

SNN

مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، دادگایەکی تورکیا سزای سێ ساڵ‌ و نیو زیندانیکردنی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر لێدوانێکی ساڵی 2015 دەرکرد کە تێیدا دەمیرتاش باسی لەدژیەکی لێدوانەکانەکانی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان‌و ئەحمەد داود ئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا لە بارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسییەکە کردبوو.

دەمیرتاش لەلێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدابوو:”سەرەتا ئەردۆغان‌ و داود ئۆغڵو شانازیان بەخستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە دەکرد و دەیانوت ئەگەربێت‌ و بواری ئاسمانی تورکیا ببەزێنن ئەوە ئامادەن فڕۆکەیەکی تری ڕوسیاش بخەنەوە خوارەوە، بەڵام دواتر لەو لێدوانانە پاشگەزبونەوەو دەیانوت کە ئەوان نەیانزایوە ئەو فڕۆکەیەی هاتۆتە ئاسمانی تورکیا ڕوسییە”.

لەبەرامبەردا، پارێزەرەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەستەنبوڵ تانەی لەبڕیارەکەی دادگاداو داوای هەڵوەشاندنەوەی کرد، بەڵام دادگای ناوبراو دووبارە سزاکەی پەسەندکرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکەی پێشووی دادگا هیچ پێشێلکارییەکی تێدانییە، بۆیە تانەکەی ڕەتکردەوە.

دەمیرتاش لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 لەسەر ژمارەیەک تۆمەت لەناویاندا پشتیوانیکردنی تیرۆر زیندانیکراوە، لە دۆسیەی ڕوداوو خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بەکۆبانێ سزای هەتا هەتایی بەسەرداسەپێنراوە، هەرچەندە لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەنین بڕیارەکەی دادگا ئەوروپییەکە جێبەجێبکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this