لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ روسيا و ئۆکرانيا روونکردنەوە دەدرێت

فرۆکەخانەی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان سلێمانی و پایتەختەكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا نەبووە بۆیە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا هیچ كاریگەری لەسەر گەشتە ڕاستەوخۆكانی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی نەبووە و هیچ گەشتێكمان بەو هۆیەوە هەڵنەوەشاوەتەوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دروستبوونی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا تا ئێستا هیچ گەشتێكی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵنەوەشاوەتەوە چونكە فڕۆكەخانەكەمان هیچ گەشتێكی ڕاستەوخۆمان بۆ شاری ( كێڤ)ی پایتەختی ئۆكرانیا و هەروەها ( مۆسكۆ)ی پایتەختی ڕوسیا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەشتەكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ئەنجام دەدرێن و ئەوەش پەیوەندی بە فرۆكەخانەی بەغداوە هەیە ئایا گەشتەكانیان هەڵوەشاوەتەوە یاخود نا، بەڵام ئێمە هیچ گەشتێكیشمان لەگەڵ بەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: جگە لەوەی بەهۆی هەندێك گرفتی دارایی نیوان كۆمپانیاكانی گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراقی دوێنێ گەشتێكی ئاسمانی بەیروت ڕاوەستاوە، ئەوا بارودۆخی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا تائێستا هیچ كاریگەرییەكی لەسەرگەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەوە نەبووە و گەشتەكان بەپێی خشتەی دیاریكراو ئەنجامدەدرێن.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 چرکە لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 چرکە لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 چرکە لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









