“ئه‌نجامدانى دیدارى یه‌كێتى بۆ دۆخى ئێستاى یه‌كێتى و ناوچه‌كه‌ پێویستیه‌كى هه‌نووكه‌ییه‌”

0
489
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمەسەعید
چاودێرێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەنجامدانی دیداری یەكێتی بۆ دۆخی ئێستای یەكێتی و ناوچەكە پێداویستییەكی هەنوكەیيە، ده‌شڵێت: “پێویستە لەو دیدارەدا دەستبخرێتە سەر برینەكان و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە”.

له‌ ئێستادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى دیدارى یه‌كێتى و مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى دیداره‌كه‌ بۆ دیاریکردنی سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتییە له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌دا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵێكیشه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌ و چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی.

شەنكار عه‌بدوڵا، چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه‌ بە SNNی راگەیاند: “ئەنجامدانی هەر دیدار و كۆبوونەوەیەك بۆ هەر حزب و دامەزراوەیەك كارێكی پێویست و گرنگە كە بتوانرێت كار بە دەرئەنجام و راسپاردەكانی ئەو دیدارە بكرێت، بە تایبەت كە ئەگەر لەو دیدارەدا بتوانرێت دەستبخرێنە سەر خاڵە جەوهەری و ئەساسییەكان پەنجە بخرێتە سەر برینەكان و دواجار چارەسەری گونجاو بخرێتەڕوو كە پێگەی حزب زیاتر پتەوبكەن و خاڵە لاوازەكانی ماوەكانی رابردوو دیاریبكەن و خاڵە بەهێزەكانیش زیاتر پەرە پێبدەن”.

وتیشى: “ئەوەی بەدیدەكرێت لەدوای 8ی تەمموزەوە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان بووەتە خاوەن سیاسەتێكی روون و راشكاو لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان كە ئەمە بۆ هەر حزبێكی سیاسی زۆر گرنگە، هاوكات لە ئێستادا لەناو یەكێتی جۆرێك لە مەركەزییەت لە بڕیارداندا بەدیدەكرێت لەكاتێكدا لە پێشتر بە جۆرێك لە جۆرەكان فەوزایەك لەناو یەكێتی بەدیدەكرا و نەدەزاندرا یەكێتی بە چ ئاراستەیەك كاردەكات”.

به‌ وته‌ى ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، “پێش رووداوه‌كانى 8ى ته‌مموز، تەنانەت بۆ حزبەكانیش ئەستەم بوو رای فەرمی یەكێتی بزانن لەسەر بارودۆخەكان، بۆیە ئێستا یەكێتی دەتوانێت لەڕێگەی ئەم دیدارەوە زیاتر بەخۆیدا بچێتەوە و زیاتر گرنگی بە مەركەزیەت بدەن لە بڕیارەكانیاندا”.

ئەو چاودیرە سیاسییە ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌، “ئەكرێت لەناو هەر حزبێكدا بیروبۆچوونی جیاواز هەبێت ئەمە خاڵێكی بەهێزە لەناو هەر حزبێكدا، بەڵام ناكرێت ئەو بیروبۆچوونە جیاوازانە ببنە هۆی ئەوەی كە حزب نەتوانێت خاوەن یەك بڕیاری سیاسی خۆی بێت، وەك ئەوەی لە ئێستادا دەتواندرێت یەكێتی باشتر بخوێندرێتەوە و چاودێرانی سیاسی دەتوانن خوێندنەوە بۆ هەڵوێستەكانی بكەن، چونكە یه‌كگرتووی لە بڕیارەكانی یەكێتی بەدیدەكرێت و گرنگە زیاتر گرنگی بەم بوارەش بدرێت لە دیداری یەكێتیدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this