نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات

0
2755
مووچە

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە وابڕیاربوو كە سبەی یەك شەممە 27/2/2022 دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەكان و نەگەڕانەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت سبەی یەك شەممە دەستناکرێت بەدابەشكردنی مووچە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت لیستی مووچە ئامادەیە بەڵام پارە نییە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی سەر بەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، بەدرێژایی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵ بوون بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بدەن، بەڵام دواجار بڕیاریندا كە سبەی مووچەی مانگی شوبات دابەشنەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی بە سەرۆكی حكومەتی ڕاگەیاندووە كە پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە و هێشتا داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە، هاوكات مووچەی مانگی ڕابردووی بەشێكی وەزارەتەكانی حكومەتی هەریم و هەروەها مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی لەسەر داهاتی ئەم مانگە دابەشكراوە بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویست لەبەردەستدا نەماوە و بانکەكانیش پارەیان تیادا نەماوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، جارێ‌ دیار نیە كەی بریاردەدریت بە دابەشكردنی مووچە ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حكومەت چونكە تائێستاش 200 ملیار دینارەكە لە بەغداوە نەهاتووە و هەروەها بڕیارەكەی دادگای فیدرالیش كاریگەری خۆی دەبێت لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گەڕانەوەی داهاتەكەی بۆیە پێدەچێت لە داهاتوودا میكانیزمی نوێ‌ ڕابگیەندریت لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەڵام نازاندرێت میكانزمەكە چۆن دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this