
ئەبوبەکر بەغدادی
SNN
دەزگای هەواڵگری عێراقی لە راگەیەندراوێکیدا هەواڵی دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش-یان بڵاوکردەوە کە دوای مردنی ئەبوبەکر بەغدادی وەک جێگری خەلیفە دانرابوو.
شەوی رابردوو میدیای عێراقی ههواڵی دهستگیركردنی عهبدولناسر قارداش، كه بهربژێرێک بوو بۆ شوێنگرتنهوهی ئهبوبهكر بهغدادی، بڵاوكردهوه، ئەو چەکدارە بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە 2007 پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدە کردووە لە پارێزگای نەینەوا، وەک کەسێکی ئیداری ویلایەتی جەزیرە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاریکردووە، پۆستی والی جەزیرەی وەرگرتووە، لە ماوەی پۆستەکەیدا چەند هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیان ئەنجامدراون.
وەک لە راگەیەندراوی دەزگای هەواڵگری عێراقدا هاتووە ئاماژە بەوە دەکات، کە چەند زانیارییەکی وردیان هاتۆتە دەست سەبارەت بە شوێنی مانەوە و هاتووچۆکردنی ناسر قارداش دوای بەدواداچوون و چاودێری کردن توانرا لە 20 ئایاردا دەستگیربکرێت.
لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە ئیدلیب-ی سوریا لە ساڵی 2019 توانرا ئەبوبەکر بەغدادی و کۆمەڵێك لە کەسانی داواکراو بکوژرێت، جەند رۆژێک دوای مردنی خەلیفەی داعش، عەبدولناسر قارداش وەک جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دانرا.

تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









