
SNN
بەپێی راگەيەندراوی پەرلەمانی کوردستان: رۆژی سێشممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دانيشتنەکە لە چوار تەوەر پێکهاتووە.
تەوەرەکان ئەمانەن:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سێیه‌م: وته‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره.
چواره‌م: وته‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره.
پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه:
– پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف).
– پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك).
– پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (6)ى ساڵی 2021.
شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێم).
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









