ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: لە دیداری یەكێتیدا سەرلە نوێ داڕشتنەوە بۆ سیاسەت و پەیكەری یەكێتی دەكەین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو قۆناغ و هەلومەرجەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە زۆر جیاوازە لەگەڵ قۆناغەكانی ڕابردوو، هەر ئەمە وایكردووە كە دەبێت ئێمەش لە یەكێتی نشتیمانی کوردستان وەك هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە خۆمان لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەدا بگونجێنین بۆ ئەوەش دیداری یەكێتی دەكەینە هۆكارێك بۆ سەرلە نوێ داڕشتنەوە بۆ سیاسەت و پەیكەری یەكێتی.
فەهمی بورهان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: هەلومەرجی گۆڕاوی ئابوری، سیاسی و بیركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەجۆرێكە كە هەموو شتەكان گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە ، بۆیە ئێمە وەكو هێزێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش كە خاوەنی سەرۆك مام جەلال بووین وەك چۆن لە رابردوودا رچەشكێن بووین ئێستاش لەو هەلومەرجە گۆڕاوەدا یەكێتی خۆی و ستراتیژی خۆی بەجۆرێك دابڕێژێتەوە كە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەدا یەكبگرێتەوە هاوكات ئیمە لەوە تێدەگەین كە ئەم قۆناغە قۆناغێكی تەواو جیاوازە بۆیە لە رێگەی ئەنجامدانی دیداری یەكێتی خۆمان بۆ ئەم قۆناغە ئامادە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیداری یەكیتی دیدارێكی بڕیارلێدراوە پێشوتر لە كۆنگرەدا لەكاتی نوسینەوەی پەیڕەودا بڕیاردرا كە یەكێتی هەموو ساڵێك یان هەموو دووساڵ جارێك كۆنفرانسێك ببەستێت لەو كۆنفرانسەدا بە رەچاوكردنی ئەو قۆناغەی كە تێیداین بڕیارو راسپاردەی دیكە دەربكەین، كە ئەمە بڕیاری كۆنگرەیەو لە پەیڕەودا چەسپیوە، جیاوازی ئەم پڕۆسێیە لەگەڵ كۆنگرەو پلنیۆمەكان ئەوەیە لێرەدا ستراتیژ بۆ یەكێتی دادەنرێت، سیاسەتی نوێی یەكێتی دادەڕێژرێتەوە سیاسەتی نوێی یەكێتی بۆ ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابوری و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دادەڕێژرێتەوە كە ئەمە بۆیەكێتی زۆرگرنگ و پێویستە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵدەین لەرێگەی دیداری یەكێتییەوە سیاسەتی خۆمان بەجۆرێك دابڕێژینەوە كە ستراتیژ و داهاتوومان روونبێت، كە بزانین كە ساڵی داهاتوو چی دەكەین، بۆیە بۆ ئەم مەبەستە ئێمە بەرنامەمان هەبووە چەندین كۆبوونەوەمان كردووە، ئەو سێكتەرانەی كە پێویستە گفتوگۆی جددیان لەسەر بكرێت گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دەیانكەین بە سیاسەت و نەخشەڕێگای خۆمان دواجار هەموویان كۆدەكەینەوە و دەیكەینە بڕیار كە یەكێتی دەبێت بۆ دووساڵی داهاتوو قسەیان لەسەر بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









