پەرلەمانتارێكی یەكێتی: تەنها داهاتی فرۆشنی نەوت 764 ملیار دینارە و بەبێ بەغدا دەتوانرێت مووچە بدرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هاووڵاتیان هیچ باوەڕیان بەو قسانە نەماوە كە دەوترێت داهات كەمەو بەشی دابەشكردنی مووچەناكات، لەكاتێكدا تەنها داهاتی فرۆشتنی نەوت 764 ملیار دینارە و سەرجەم داهاتەكانی هەرێم دەگەنە 924 ملیار دینار بەڵام حكومەتی هەرێم مووچە دابەشناكات.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا هیچ بیانوویەك نەماوە كە حكومەتی هەرێم نەتوانێت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات، چونكە بەرمیلێك نەوت نرخی 100 دۆلاری تێپەڕاندووە، هاوكات بە وتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕۆژانە زیاد لە 450 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت بەڵام تەنها لە 42٪ی داهاتی نەوت بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە و 58٪ی بۆ كۆمپانیاكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی هەموو لێكدانەوەكان ئەگەر حكومەت ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت هەر بەرمیلێكیش بە حەوت دۆلار كەمتر لە نرخی جیهانی بفرۆشێت ئەوا تەنها داهاتی فرۆشتنی نەوت دەگاتە 764 ملیار دیناری مانگانە، هاوكات هاوكاری هاوپەیمانان بۆ موچەو خەرجی پێشمەرگە زیاتر لە 30 ملیار دینارە، جگەلەوەش داهاتی ناوخۆ كەمتر نیە لە 130 ملیار دینار، بۆیە لەم كاتەدا داهاتی مانگانەی هەرێم 924 ملیار دینارە لەكاتێكدا پارەی پێویست بۆ مووچە نزیكەی 900 ملیار دینارە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم بەنیاز بێت مووچە دابەشبكات ئەوا بەگوێرەی ئەو داهاتەی كە لەبەردەستدایە و بە بێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداش دەتوانێت هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە لەكاتی خۆیدا بدات و زیاد لە 20 ملیار دیناری زیدەش دەمێنێتەوە بۆ پڕۆژە و خزمەت گوزاری دیكە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









