داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك كۆبێته‌وه

كڕیارێك له‌كاتى كڕینى خواردندا | فۆتۆ: FAO
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح داواده‌كات په‌رله‌مان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی ئه‌نجام بدات و ده‌ڵێت: “ناكرێت ده‌رگاى په‌رله‌مان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خۆكاندید كردن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار بكه‌یته‌وه، به‌ڵام قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك هه‌بێت خۆتى لێ بێده‌نگ بكه‌یت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى مارس، فازڵ جابر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، “داوامانكردووه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نا ئاسایی ئه‌نجامبدات سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك له بازاڕه‌كاندا و حكومه‌ت ناچاربكات یارمه‌تى چینى هه‌ژار بدات”.
وتیشى: “خه‌ڵكى عێراق خۆیان فشارێكى زۆریان له‌سه‌ره، ناكرێت فشارى تریش بۆ ژیانیان دروستببێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “ئێستا نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه و دۆخى دارایی عێراق باشه، ده‌كرێت پاره زیاده‌كه به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردنى دۆخى دارایی هاووڵاتییان”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا باسم عكیلى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى بازرگانى گه‌نم له وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق رایگه‌یاند، “نرخى خۆراك له عێراقدا له‌دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى سووریا و ئۆكرانیا به‌ڕێژه‌ى 23٪ به‌رزبووه‌ته‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









