
مامۆستایانی ئاینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد كە بە مامۆستایانی ئاینی سنورەكەمان راگەیاندووە سبەی لە نوێژی هەینیدا بۆ هاووڵاتیانی روونبكەنەوە كە نوێژی جەژن نوێژیكی سونەتە و هاووڵاتیان لەماڵی خۆیاندا بیكەن گوناهبار نابن، بۆیە مامۆستایانی ئاینیمان سەرپشككردووە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكاندا، بە هەمانشێوە دەرگای مزگەوتەکان لە شاری سلێمانی لە رۆژانی جەژندا بە داخراوی دەمێنێتەوەو نوێژی جەژن ئەنجام نادرێت.
ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: دوای دەرچوونی رێنماییەكانی تایبەت رۆژانی جەژنی رەمەزان، لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەكان گفتوگۆمانكردووە كە بۆ سبەی هەینی زیاتر هاووڵاتیان هۆشیار بكەنەوە لە خۆپارێزیان و جێبەجێكدنی رێنماییە تەندروستییەكان لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا، هاوكات بە مامۆستایانی ئاینیشمان وتووە كە بۆ هاووڵاتیانی روونبكەنەوە ئەنجامدانی نوێژی جەژن كارێكی سونەتەو ئەگەر لە مزگەوتیش نەكرێت كەس گوناهبار نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی سروشتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و زیاتر پابەندبوونی هاووڵاتیان بە بۆنە ئاینییەكان، مامۆستایانی ئاینیمان سەرپشككردوون كە ئەگەر نوێژی جەژن لە مزگەوت بكەن یاخود بە هاووڵاتیان بڵێن هەركەسە و لە ماڵەوە نوێژی جەژن بكات بۆیە بڕیارمان نەداوە نوێژی جەژن لە مزگەوت نەكرێت بەڵكوو مامۆستایان و هاوڵاتیان سەرپشككراون.
بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكەماندا بوونی نیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە مزگەوت و نوێژی هەینیدا زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە خاڵی هێشتنەوەی سنورەكەمان لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









