نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك دەیسەلمێنێت كێ بوو ڕێگەی نەدا لە كەركوك نەورۆز سنووردار بكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی خەڵكی كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پێمان سەیرە هەندێك لایەنی سیاسی باس لەوەدەكەن كە گوایە ئەوان فشاریان لەپارێزگاری كەركوك كردووە یادی جەژنی نەورۆز سنووردار نەكات، لە كاتێكدا ئەو لایەنانە لە دووریشەوە كەركوكیان نەبینیوەو بارەگایان نییە لە شارەكەدا، بۆیە نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك كە ئاراستەی ئێمەی كردووە دەیسەلمێنێت كێ بوو ڕێگەی نەدا نەورۆز لەكەركوك سنووردار بكرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتاری شاری كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی پارێزگاری كەركوك نوسراوی یەكەمی دەركرد لەبارەی بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆزو تیایدا سنوورێك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی جەژنەكە دیاریكرابوو، ڕاستەوخۆ ئێمە لە پەرلەمانتارانی یەكێتی پەیوەندمان بە پارێزگاری كەركوكەوە كردوو داوامان لێكرد ئەو نوسراوەی بكێشێتەوە و نوسراوێكی دیكە دەربكات كە تیایدا هیچ جۆرە مەرج و سنوورداركردنێكی تیادا نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو داواكارییەی ئێمە پارێزگاری كەركوك ڕاستەوخۆ نوسراوێكی دیكەی بڵاوكردەوە كە ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئێمەی پەرلەمانتارانی یەكێتی كردبوو ئاماژەی بەوەكردووە كە تیایدا وێرای ئەوەی یادكردنەوەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزكردووە لە هەموو گەلی كورد لە هەمان كاتیشدا هیچ مەرج و سنوورێكی دانەناوە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یادەكە و هاوكات بە ئێمەشی ڕاگەیاند كە نوسراوی یەكەم تەنها مەبەستی ئەوەبووە لەڕووی ئەمنییەوە هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك دروست نەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پێمان سەیرە هەندێك لایەنی سیاسی باس لەوەدەكەن كە گوایە ئەوان فشاریان لە پارێزگاری كەركوك كردووە یادی جەژنی نەورۆز سنووردار نەكات، لە كاتێكدا ئەو لایەنانە لە دووریشەوە كەركوكیان نەبینیوەو بارەگایان نییە لە شارەكەدا، بۆیە هەر لە ئێستاوە هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ بەرێوەچوونی جەژنی نەورۆز لەسەر قەڵای كەركوك و بەهەڵكردنی ئاڵای كوردستانەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









