
SNN
سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند: ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا تاوانباری جەنگە بەهۆی هێرشەکانییەوە بۆ سەر ئۆکرانیا.
جۆ بايدن سەرۆکی ئەمريکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا لە کۆشکی سپی رايگەياند: پێم وایە ئەو تاوانباری جەنگە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرەتا وەڵامی پرسیارێکی نەدایەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەیە پوتن وەکو تاوانباری جەنگ ناوببات یاخود نا.
دواتر وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی جۆ بایدن لە دڵەوە قسەی کردووە، ئاماژەی بەوەدا پڕۆسەیەکی یاسایی جیا هەیە لەسەر ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئایا پوتن یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە یاخود نا، ئەو پڕۆسەیەش لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری لەسەر دەکرێت.
ئەمە یەکەمین جارە بایدن پوتن بە تاوانباری جەنگ ناو ببات، هەفتەی رابردوو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامالا هاريس لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا وتی بەدڵنیاییەوە دەبێت لێکۆڵینەوە لە رووسیا بکرێت لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیادا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









