چانسى سه‌ركه‌وتنى به‌رهه‌م ساڵح له سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى تر زیاتره

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆككۆمار
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تائێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ده‌شڵێت: “کاندیدهكهى ئێمه چانسی دەرچوونی زۆر زیاترە لە کاندیدەکانی دیکە”.
هه‌فته‌ى پێشوو په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، رۆژى 26ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ئازار، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ SNN زانیارى نوێى له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو و رایگەیاند، “دیاریکردنی 26ی ئەم مانگە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرله‌مانی عێراقەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێمەش لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاگادارکراوینەتەوە لە ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە، بەڵام تائێستا نازانین ئایا رێژه‌ى یاسایی به‌شداربوون تایبەت بەو دانیشتنە تەواو دەبێت یاخود نا”؟!
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 26ى ئازار ده‌كه‌ن؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی تا ئەم ساتە هیچ ئاماژەیەکمان بۆ نەهاتووە کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە نەکەین، بەڵکو بەشداردەبین، بەڵام لە رۆژی دانیشتنی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار زیاتر بەرچاومان رووندبێتەوە بە بەشداریکردنمان یاخود هاتنەدەرەوەمان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی له‌باره‌ى چانسى سه‌ركه‌وتنى كاندیده‌كه‌یان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “تاوه‌كو ئێستا تاكه کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵحە، بەگوێرەی ئەو دانیشتن و کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ کوتلە عەرەبییەکان کردوومانە و ئەو بەڵێنانەی پێیان داوین، کاندیدەکەی ئێمە چانسی دەرچوونی زۆر زیاترە لە کاندیدەکانی دیکە کە ژمارەیان 40 کاندیدە”.
رۆژى 15ى ئازار ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه ناوى خۆیان تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه نێو كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق كه دیارترینی كاندیده كورده‌كان بریتین له: به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، حاكم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له‌تیف ڕه‌شید.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









