“هاوپه‌یمانیى پارتى و سونه و سه‌در هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى، موقته‌د سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق هاوپه‌یمانیى پارتى و سوننه و سه‌در هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه سونه‌كان و سه‌در ته‌نیا له‌به‌ر شه‌قامی عێراقیش بێت ناتوانن بچنه ژێر بارى سياسه‌تێك كه قازانجى بۆ پارتى هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى ئازار، ئاسۆ فه‌ره‌یدون، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر تاوه‌كو رۆژى 26ى ئازار، لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و كورد نه‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار به دڵنیاییه‌وه سه‌رۆككۆمار هه‌ڵنابژێردێت هه‌رچه‌نده رێژه‌ى یاسایش ته‌واوببێت، چونكه له‌م دۆخه‌ى ئێستاى عێراقدا عورف و ته‌وافوقى سیاسى زۆر گرنگه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له هاوپه‌یمانيى لایه‌نه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقیش كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تى و به دیاریكراوى له رۆژى 26ى ئازار، سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرا ئه‌وه ده‌كرێت مانگى حوزه‌یران حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دووڕیانێكى مه‌ترسیدار و دوور نییه هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه”.
به وته‌ى ئاسۆ فه‌ره‌یدون، “هاوپه‌یمانيى لایه‌نه‌كان له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كێشه‌ى بۆ دروستده‌بێت به‌تایبه‌تى هاوپه‌یمانيى سێقۆڵى كه پێكهاتووه له موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له عێراق، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سوننه‌كان به رێبه‌رى خه‌میس خه‌نجه‌ر، چونكه له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌ت مانگى هه‌نگوينى كۆتایی دێت و چیتر سه‌در و حه‌لبوسى و خه‌نجه‌ر ناتوانن به قازانجى سیاسه‌تى پارتى بڕیار بده‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر شه‌قامى عێراقیش بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى سه‌وز ره‌خنه له كه‌للـه‌ڕه‌قى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “به‌هۆى كه‌للـه‌ڕه‌قى سیاسییه‌وه دۆخى هه‌رێمى كوردستان و كورد له عێراق گه‌یشتووه به ئه‌مڕۆ، سه‌رده‌مێك هه‌بوو كورد كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووانبوو له عێراق، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتنى ئێمه وایكردووه چاوه‌ڕوانى ده‌ستى سوننه‌كان و شیعه‌كان بین له بۆ ئه‌وه‌ى هاوكێشه‌كانمان بۆ یه‌كلابكه‌نه‌وه”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









