بەوێنە:ده‌ستپێكى پاڵه‌وانێتى راپید-ى یانه‌ى خانزاد ركابه‌رییه‌كى به‌هێزى به‌خۆوه بینى

پاڵەوانێتی شەترەنج
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
له‌شارى هه‌ولێر و به‌به‌شداریی 51 كوڕ و كچه یاریزانى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى، كاروانى یارییه‌كانى 17ه‌یه‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى راپید-ى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد كه‌وته‌ڕێ كه‌له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى باوه‌ڕپێكراو ده‌بێ له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج/ فیدا- fideكه له‌كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش رێكده‌خرێت.
رۆژى 20ى ئایارى 2020 پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ئاماده‌بوونى مامۆستا ئازاد دیبه‌گه‌یی/ سه‌رۆكى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى كوردستان و پشتیوان ئه‌حمه‌د/ سه‌رۆكى فه‌خرى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد و دڵزار حه‌مه‌ساڵح/ سه‌رۆكى یانه‌كه و ژماره‌یه‌كى تر له‌میوانان ده‌ستیپێكرد و وه‌ك رێكخه‌رانى پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى هه‌ولێر له‌ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌یدا ئاماژه‌یان پێدا، پاش ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخى دواى نه‌خۆشى كۆرۆنا ئامانجیان ئه‌وه‌یه دووباره یاریزانان بهپاڵهوانێتى نێوهۆڵهكان ئاشنا بكه‌نه‌وه و ئه‌وانیش ده‌بێت پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و ته‌وقه‌كردن نه‌كه‌ن كه له‌پێش یارى و دواى كۆتاییهاتنى یارییه‌كان وه‌ك نه‌ریتێك له‌نێوان یاریزانانى شه‌تره‌نجدا ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه زاڵبین كه هێشتا مه‌ترسیی ماوه.
پاڵه‌وانێتى راپید-ى یانه‌ى خانزاد كهپاڵهوانێتى ژماره 17ى یانه‌كه‌یه، یارییه‌كانى به‌سیستمى سویسرى به 9 جه‌وله ئه‌نجامده‌درێن و كاتى یارییه‌كانیش 15 خولهك و 10 چركه بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كه و له‌ڕۆژى ده‌ستپێكیدا 3 جه‌وله یارى كران و تیایدا پاش ركابه‌رییه‌كى به‌هێز هه‌ریه‌كه له ئاكار عه‌لى ساڵح و حسێن عه‌لى حسێن و دیدار موحه‌مه‌د زاهیر و ئاریان عه‌لى ئیحسان و دانه‌ر جه‌مال قادر به بردنه‌وه‌ى هه‌ر 3 یارى خۆیان و كۆكردنه‌وه‌ى 3 خاڵ له‌پله‌كانى یه‌كه‌م تا پێنجه‌مى پاڵهوانێتییهكهدان.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ 21ى ئایارى 2020 یارییه‌كانى شه‌ش جهولهكهى تریش ئه‌نجامبدرێن و په‌رده‌ى له‌سه‌ر دابنرێته‌وه و ناسنامه‌ى پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه و خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌م دیارى بكرێن.
پاڵه‌وانێتیه‌كه كراوه و باوه‌ڕپێكراو و نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى عێراقه‌وه و بۆ كچان و كوڕان له‌ته‌واوى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ندا 51 یاریزان به‌شدارییان تێدا كردووه و لیژنه‌ى ناوبژیوانانیش پێكهاتوون له (ئه‌سعه‌د ئیسماعیل/ سه‌رۆكى لیژنه، دیار حه‌مه‌ساڵح/ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌سوه‌د/ ناوبژیوان).

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









