
کەرکوک
SNN_عیماد جه‌باری
راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بڕیاریدا رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت به‌هۆی ئاماده‌كاریه‌كانی هاووڵاتیان بۆ رۆژانی جه‌ژن، راشیگه‌یاند له‌كاتژمێر شه‌شه‌ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه 24ی ئایار قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له‌كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نرێت تا كۆتایی جه‌ژن.
بڕیاره‌كان:
1 رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه، و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش له كاتژمێر 12ی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و رۆژانی جه‌ژن ده‌گرێته.
2 لقه‌كانی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیدێن و خه‌زینه‌ی كه‌ركوك و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خانه‌نشینی كراوه‌ده‌بن له‌رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه.
3 پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رۆژی یه‌كشه‌ه‌مه 24ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و رۆژی پێنجشه‌ممه 28 ئایار كۆتایی دێت، ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانیش رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كرێته‌وه كه ده‌كاته 31ی ئایار.
4 له‌كاتژمێر شه‌شه‌ی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كار به‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كرێت و رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كان لێپرسینه‌وه لهپێشێلكاران ده‌كه‌ن.
5 فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك رێوشوێن و كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان.
6 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناگرێته‌وه‌و رێگا ده‌درێت ده‌رمانخانه‌كانیش كراوه‌بن.
7 له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه سێ به‌نزینخانه ده‌كرێنه‌وه‌و له‌هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ئیداریش وێستگه‌یه‌كی دابه‌شكردنی بەنزین ده‌كرێته‌وه.
8 فه‌رمانگه‌كانی ( كشتوكاڵ، سایلۆ و دانه‌وێڵه ) له‌دوه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌ست به‌ده‌وام ده‌كه‌نه‌وه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش راسپێردراون كارئاسانی بۆ كارمه‌ند و فهرمانهبهرهكانیان بكه‌ن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









