هەموو ئامادەكاریەك بۆ بەڕێوەچوونی دیداری گشتی یەكێتی ئەنجامدراوە

0
507

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و ئەندامدانی دیداری یەكێتی لە چەندین پارێزگای هەرێم، وابڕیارە 28ی ئەم مانگە دیداری گشتی یەكێتی بەڕێوەبچێت، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادكاریەكانی بەستنی دیداری گشتی یەكێتی بەكۆتا گەیشتوون و دیدارەكە دەكەینە هۆكارێك بۆ پێداچوونەوەی زیاتر بە بەرنامەو كارو پلانی یەكێتی.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا دیداری یەكێتی لەسەر ئاستی مەڵبەندەكان و پارێزگاكان بەڕێوەچوو كە لە پارێزگای دهۆك دەستپێكرد و پاشان لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و كەركوك و هەڵبجە و سلێمانی ئەنجامدرا، لە ئێستادا ڕاسپاردەو كارەكانی ئەو دیدارانەی یەكێتی بەشێوەی یاداشتێك ئامادەكراون بۆ ئەوەی لە دیداری گشتی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ئامادەكاریەكانی بەستنی دیداری گشتی لە شاری سلێمانی بەكۆتا گەیشتوون كە وابڕیارە لە 28ی ئەم مانگە بۆماوەی چەند ڕۆژێك بەڕێوەبچێت، كە تیایدا باس لە وردەكاری ئەو ڕاپۆرتانە دەكرێت كە لەماوەكانی ڕابردوودا لەلایەن 14 لیژنەی تایبەتەوە ئامادەكراون لەبارەی ئەو پێشنیار و بۆچوونانەی كە ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی وەك راسپاردە ئاراستەی لیژنە تایبەتییەكانیان كردووە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دیداری گشتی یەكێتی دەكەینە دەرفەتێك بۆ زیاتر پێداچوونەوەی حزبی بە ئۆرگان و بەشەجیاوازەكان و هەروەها دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی پێویست بۆ چارەسەركردنی كەموكورتییەكان بەجۆرێك كە ببێتە هۆی زیاتر گەشەپێدانی مۆدێلی نوێی حزبایەتی بەشێوەیەكی سەردەمیانە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this