لەبارەی زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا لە هاوینی ئەمساڵ ڕوونكردنەوە دەدرێت

وێستگەی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەمانگی نیسان بەتێكڕا نزیكەی 19 كاتژمێر كارەبامان بۆ هاووڵاتیان دابینكردووە، هاوكات لە كۆتایی ئەم مانگەشدا بڕی كارەبای دابینكراو بۆ مانگی ئایارو هاوكات خەمڵاندن بۆ بڕی كارەبای پێویست بۆ مانگی حوزەیران دەكەین، دەشڵێت لە ئەمشەوەوە كارەبای 48 كاتژمێری بۆ پارێزگای دهۆك دابیندەكەین.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی كارەبا مانگە لە كۆتایی هەر مانگیكدا ڕاپۆرتی خۆمان ئامادەدەكەین بۆ ئەوەی بزانین كۆی كارەبای دابینكراو بۆ هاوبەشەكانمان چەندە و هەروەها بڕی خواستیش چەند بووە، بۆیە ئەوەی ئێستا لەبەردەستماندایە ئەوەیە كە توانیمان لە مانگی نیساندا بە تێكڕا بڕی 18 تا 19 كاتژمێر كارەبا بۆ هاوبەشەكانمان دابینبكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەم مانگە و هەروەها بۆمانگی داهاتووش كە بزانین چەندە كارەبامان دابینكردووە و بۆمانگی داهاتووش چەند كارەبامان پێویست دەبێت، ئەوا لەكۆتایی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەی تایبەت بە وەزارەتی كارەبا ئەنجام دەدەین و لەو كۆبوونەوەیەدا وردەكاری بڕی كارەبای دابینكراو هەروەها خواستی هاووڵاتیانیش بۆ كارەبا دەخیەنە ڕوو بۆیە جارێ نازانین بۆ وەرزی هاوین دۆخی كارەبا چۆن دەبێت چونكە پلەكانی گەرما و كەمئاوی و وشەكە ساڵی كاریگەری خۆیان دەبێت لەسەر وێتگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونمردەوە، دوای ئەوەی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین وەك كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر خواستی هاووڵاتیان بۆ كارەبا بۆماوەی 48 كاتژمێر كارەبای بەردەواممان دابینكرد، ئەوا لە ئەمشەویشەوە بەهەمان شێوە بۆ پارێزگای دهۆكیش كارەبای 48 كاتژمێری دابیندەكەین و دواتر ڕاپۆرتی خۆمان ئامادەدەكەین لەبارەی بڕی خواستی هەر پارێزگایەك بۆ كارەبا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









