بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم: پاشاگەردانی لە دەروازە سنورییەكانی عێراق دەگوزەرێت

ساماڵ عەبدولرەحمان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو ڕێنماییە گومرگیانەی كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراقەوە بۆمان ڕەوانەكراو لە تەعریفەی گومرگی، لەدەروازە سنورییەكانی هەرێم وەكخۆیان جێبەجێدەكرێن، بەڵام پاشا گەردانییەكی زۆر لە دەروازە سنورییەكانی عێراق بوونی هەیە و ئەمەش وایكردووە داهاتی گومرگی خاڵەسنورییەكانی هەرێم بەڕێژەی لە %20 كەمبكات.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێنمایی و تەعریفە گومرگییەی كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆمان ڕەوانە دەكرێت لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك خۆیان جێبەجێكراون، بەڵام بەداخەوە لەدەروازە سنورییەكانی عێراق حاڵەتەكە تەواو پێچەوانەیە و دەرگا خراوەتە سەر پشت بۆ هاتووچۆی بازرگانی بە بێ ڕەچاوكردنی ئەو ڕێنمایانەی كە دەبێت لە خاڵە گومرگییەكاندا بگیرێنەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا جۆرێك لە پاشا گەردانی لەدەروازە سنورییەكانی عێراق دەگوزەرێت، بەتایبەت كە لەئێستادا نرخی نەوت زۆر بەرز بووەتەوە و عێراق زۆر پێویستی بەداهاتی گومرگەكان نەماوە و زیاتر پشت بەداهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەستدەكەین كە ئەم كارەی لەدەروازە سنورییەكانی عێراق دەكرێت بەمەبەست بكرێت بۆ ئەوەی زیان لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بدەن و داهات كەمببێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەوەی لە دەروازە سنورییەكانی عێراق دەگوزەرێت كاریگەری زۆر خراپی كردووەتە سەر دەرواز سنورییەكانی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆی كەمبوونەوەی داهات بەڕێژەی زیاد لە %20، بەتایبەت ئەو دەروازە سنورییانەی كە هاوسنور لەگەڵ كۆمپاری ئیسلامی ئێران، چونكە بازرگانان لە دەروازە سنوریەكانی عێراق بە بڕێكی كەم گومرگ ڕێگەیان پێدەدرێت بارەكانیان هاوردە بكەن و پاشانیش كار بەتەعریفەی گومرگی ناكرێت، بۆیە بازرگانەكانیش دەچن لەو دەروازانەوە بارەكانیان هاوردەدەكەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









