وردەکاری گيان لەدەستدانی ژنێک لە کاتی منداڵبوون لە کەلار بڵاودەکرێتەوە

SNN
شەوی رابردوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەھلییەکانی کەلار پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون ژنێک گيانی لەدەستدا، لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ڕاکردنی پزیشکەکە و گومان لە شاردنەوەی مردنی ژنەکە کارگێری نەخۆشخانەکە ڕوونکردنەوە دەدەن.
دەقی روونکردنەوەکە:
کارگێڕی نەخۆشخانەی لایف…
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە،ئەمشەو ھاوڵاتیەک لە نەخۆشخانەکەمان کۆچی دوایی کرد.
خەمبارین بە لەدەستدانی ئەو خاتونە بەڕێزە و بەشداری خەمی خانەوادە بەڕێزەکەیانین.
ئێمە وەک نەخۆشخانەی لایف، چاوەڕوانی دەرئەنجامی بەڕێز لیژنەی پزیشکی دادوەرین و بەتەواوی پابەند دەبین پێوەی.
لە ئەگەری ھەبوونی ھەر کەم و کورتییەک لە نەخۆشخانەکەمان کە ھۆکاری گیان سپاردنی ئەو خاتونە بەڕێزە بوبێت،ئامادەی ھەر ڕێکارێکی یاسایین کە بەرامبەرمان بگیرێتە بەر.
بە پێویستمان زانی ڕاستیەکان ڕونبکەینەوە بۆ ڕای گشتی.
بەداخەوە ئەوەی دەگوترێت ئەو خاتونە لە کاتژمێر چواری ئێوارە کۆچی دوایی کردوە و لە کاتژمێر نۆ بە خانەوادەی وتراوە زۆر دورە لە ڕاستییەوە،لە کاتژمێر(٧:٠٠) حەوتی ئێوارە وەکو نەخۆشی گەرم (گواری) فایلی بۆ کراوە و لە (٧:٣٠ )حەوت و سی خولەک چارەخوازەکە براوەتە ھۆڵی نەشتەرگەری و منداڵەکەی بە سەلامەت لەدایک بوەو پاش نیو کاتژمێر منداڵەکە بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایک بووە. پاشان بەداخەوە نەخۆشەکە بارودۆخی تەندروستی تێک چووە و پاش ھەوڵێکی زۆر بۆ بەزیندوو مانەوەی بە داخەوە لە کاتژمێر ( ٨:٤٥ )ی شەو گیانی سپارد.
سەبارەت بە ڕاکردنی پزیشکی نەشتەرگەر، بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە پزیشکی بەڕێز تا ھەتا ئەو کاتەی کۆچکردو ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بە دیاریەوە بووە.
بۆ دەرئەنجامیش چاوەڕێی لیژنەی پزیشکی دەکەین و پابەند دەبین بە تەواوی بڕیارەکانی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









