
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەڕۆژی جیهانی منداڵەونبووەكاندا كە هاوكاتە لەگەڵ ئەمڕۆ 25ی ئایار، كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئاماری منداڵانی ونبووی هەڵەبجەیان ئاشكرا كرد و 66 خێزانی هەڵەبجە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی 118 منداڵی ونبووی كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەن.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی مندڵانی ونبوو بەپێی ئەو ئامارانەی لەگەڵ لێژنەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە وەرمانگرتووە، 66 خێزان لەچاوەڕوانی دۆزینەوەی 118 منداڵن كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لە خێزانەكانیان دابڕوان، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمەش ژمارەیەكی زۆرلەو منداڵەونبووانە لە ئێران، لە كات كیمیابارانی هەڵەبجە لە كەسوكاریان دابڕاون و دواتر دراون بە ژمارەیەك خێزانی ئێرانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چوارمنداڵی ونبووی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن خەڵكی هەڵەبجەن لەم ماوەی دواییدا پەیوەندییان پێوە كردووین و باس لەوە دەكەن، كە منداڵی ونبووی هەڵەبجەن، كە دانەیەكیان لە كەركووكە و ئەوانی دیكەیان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.
25/5/ی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو دیاریكراوە، لەم ڕۆژەشدا لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان چالاكی تایبەت بەو بۆنیەوە بەڕێوەدەچێت
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









