بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

SNN
ئەمرۆ پێنجشەممە، 26ی ئایار، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامیی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.
سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند و وتی، هەموولایەک دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی هەموولایەک بکات.
هەر لە کۆبوونەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێ.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









