
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Drew Angerer / Getty Images
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌قوڵى نیگه‌رانین له به نایاسایی ناساندنى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، وتیشى: “ئه‌و یاسایه‌ى كه تێپه‌ڕێنراوه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رێگره له‌به‌رده‌م ئازادى راده‌ربڕین”.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ئایار، نێد پڕایس، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “به قوڵى نیگه‌رانین له تێپه‌ڕاندنى یاساى به‌تاوانناساندنى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى و ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه”.
وتیشى: “ئه‌م كاره رێگره له‌به‌رده‌م ئازادى راده‌ربڕین و گه‌شه‌دان به ژینگه‌یه‌كى دوور له ره‌چه‌ڵك و ڕه‌گه‌زپه‌رستى. ده‌رچوونى یاساكه ئاڵنگارى دروستده‌كات بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ى كه وڵاتانى دراوسێى عێراق به‌خۆیانه‌وه بینیوویانه له دروستكردنى پردى په‌یوه‌ندى به ئاراسته‌ى ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تێپه‌ڕاندنى یاساكه كێشه و به‌ربه‌ست دروستده‌كات له‌به‌رده‌م دروستكردنى هه‌لى نوێ بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه”.
نێد پڕایس جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بین له هاوبه‌شى به‌هێز و لهبننههاتوومان بۆ ئیسرائیل و پاڵپشتى ده‌كه‌ین له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى به ئامانجى به‌دیهێنانى سه‌قامگیرى و ئاشتى بۆ هه‌مووان”.
رۆژى 26ى ئایار، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 276 ئەندام دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای “بەتاوانناساندنى ئاساییکردنەوەى په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ ئیسرائیل” دا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









