
SNN – عەلی حەمە سەعید
دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارى هه‌ولێر بازاڕى خاوه‌ن تانكه‌ره‌كانى گه‌رمكردووه و هاووڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت: “یه‌ك تانكه‌ر ئاو به 50 هه‌زار دینار ده‌كڕین”.
یوسف سادق، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شاری هەولێره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى نیسان بە SNNی راگەیاند، “هاوشێوەی ساڵی رابردوو كە بەهۆی كەمبارانییەوە رووبەڕووی گرفتی كەمئاوی بوویینەوە ئەمساڵیش كە هێشتا نەگەیشتووینەت وەرزی هاوین جارێكی دیكە گرفتی كەمئاوی بەرۆكی پێگرتوین، بەتایبەت ئەو گەڕەكانەی كە پشتیان بە بیرەكان بەستووە بۆ دابینكردنی ئاوى خواردنەوە”.
وتیشى: “هەرچەندە بەرپرسانی هەولێر باس لە پلان و بەرنامە دەكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئەو گرفتە بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت. هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا رووبەڕووی كەمئاوی دەبینەوە و لە وەرزی زستانیش رووبەڕووی لافاو دەبینەوە، لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئێمەی هاووڵاتییان زیانمان بەردەكەوێت”.
ئه‌و هاووڵاتییه باسى ئه‌و بارگرانیه ده‌كات كه به‌هۆى كه‌مئاوییه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانیان و باس له‌وه‌شده‌كات، “بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی بەناچاری پەنا بۆ كڕینی ئاو دەبەین لەڕێگەی تانكەرەكانەوە كە ئەوەش بارگرانییەكی دیكەی بۆ سەر شانمن دروستكردووە، چونكە نرخی تانكەرێك ئاو نزیك بووەتەوە لە 50 هەزار دینار، بۆیە بەناچاری چەند ماڵێك پێكەوە تانكەرێك ئاو دەكڕین و بەسەر خۆماندا دابەشیدەكەین، بەڵام ئەو ماڵانەی كە دوو نهۆم و سێ نهۆمن گرفتەكەیان زیاترە و دەبێت رۆژانە ئاو بكڕن”.
SNN بۆ وەرگرتنی وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری هەولێر لەبارەی گرفتی كەمئاوی و هەوڵەكانیان بۆ چارەسەكردنی ئەو گرفتە چەند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ئاوی هەولێرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتوانى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (ئاڵتو ستى) له شارى هه‌ولێر گردبوونه‌وه به‌هۆى كێشه كه‌مئاوییه‌وه و نوێنه‌رى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند،”كێشه‌ى كه‌مئاوى بووه‌ته كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه، چونكه 48 كاتژمێر جارێك ئێمه ئاومان بۆ ده‌كرێته‌وه. وامان لێهاتووه كاسپى بۆ پاره‌ى ئاو ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك بۆ ماڵ و منداڵمان، چونكه ئاو ده‌كڕێن”.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئاو كه یه‌ته‌وه نازانین خۆمانى پێبشۆین، بیخۆینه‌وه یان ماڵى پێپاكبكه‌ینه‌وه هێنده كه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له حكومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بێنه‌سه‌رخه‌ت پێش ئه‌وه‌ى شتێك بكه‌ین یان شتێك بقه‌ومێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









