مردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی تۆپی پێی عێراق راگه‌یه‌ندرا

SNN
به‌پێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، حەیدەر عەبدولڕەزاق، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌ی “الجمله” له به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كۆتایی به ژیانی هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو برینداركراوه.
2ی ئه‌م مانگه له به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر حەیدەر عەبدولڕەزاق و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بیرینداركراوه و توشی خوێنبه‌ربونی ناوه‌كی بووه و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا بووه.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق كه له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا ماڵئاواییكرد، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه به‌شدارێكی كارابووه له بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له ساڵی 2007دا، هاوكات له چه‌ندین یانه‌ی عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداویشدا یاری كردوه.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









