بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری خاو بوەتەوە

شەقامی سەد مەتری سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاگەیاند: “تا ئێستا بەهۆی نەبوونی بودجەوە كارەكان لە پڕۆژەی شەقامی 100مەتری بە خاویی دەڕوات بەڕێوە و 40% پڕۆژەكە تەواو بووە.”
لەوبارەیەوە ئەندازیار ئەبوبكر تەیب بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجەوە لەئێستادا كاركردن لە پڕۆژەكە خاویی دەڕوات بەڕێوە و نەبوونی بودجە كێشەی گەورەی بۆ پڕۆژەكە دروستكردووە و ئەگەر بودجە دابیننەكرێت پڕۆژەكە دوا دەكەوێت.
ئەبوبكر تەیب ڕاشیگەیاند: بەهۆی نەبوونی بودجە نامەمان بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەرز كردۆتەوە و داوامان كردووە كێشەكە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام بێت.
سەبارەت بە كاركردن لە پڕۆژەی 100 مەتری وتیشی: “بەبەراورد بە ساڵی پار لە ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەكە زۆر خاوە و تەنها لەو بەشانەدا كار دەكرێت كە لە ساڵی 2021 دا كاری تێدا كراوە و چاوەڕێ دەكرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەستبەكارەكان بكرێتەوە.”
ئاماژەی بەوەشكرد لە ئێستادا 40% كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بووە و پڕۆژەكە پێویستی بە بودجەیەكی باش هەیە چونكە پڕۆژەكە كاری زۆری دەوێت و داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكاریان بكات.
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی پڕۆژەكە بكات و تاوتوێی كێشەكانی پڕۆژەكە بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









