
كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیاى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غازى هه‌رێم تۆماركراون دوابخات.
زانیارییه‌كان له‌سه‌رزارى سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوكراونه‌ته‌وه كه رایگەیاندووه، “لە رۆژی 5ی حوزەیران، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا ژمارەیەك سكاڵای مەدەنی كە لەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دژی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و غاز (IOCs) كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، تۆمار كراون، دەبێت دوابخرێن”.
لە 19ی ئایار، دادگای بازرگانی (الکرخ) لە بەغدا، لەسەر داوای وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ هەستا بە بانگهێشتکردنی (استدعا‌و) ئه‌و کۆمپانیا نێودەوڵەتیانه‌ی لە سنووری هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لەوانە Addax، DNO ، Genel، Gulfkeystone، HKN، Shamaran، و Westernzagros.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه رۆژى 4ی حوزەیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان له‌ڕێگه‌ى بەیاننامەیەكه‌وه پشتگیری لە دەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی (ژمارە 22ی ساڵی 2007)ى ھەرێمی کوردستان كرد.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلسى نه‌وت و غازى هه‌رێم و لیژنه‌ى نه‌وت و غاز به‌ڕێوه‌چوو و له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه نه‌هرۆ رواندزى، په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه هاوكات جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و غازه رایگه‌یاند،”ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى پۆلیسى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى نه‌وت و غاز به‌ڕێوه‌چوو، ئێمه‌ش روونكردنه‌وه‌ماندا له‌سه‌ر به‌تاڵانبردنى نه‌وت و پێمانڕاگه‌یاندن، هه‌رێمى كوردستان رێگره له به‌تاڵانبردنى نه‌وت و غاز، به‌ڵكو له خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق نه‌وت و غاز به‌تاڵانده‌برێت”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌وه‌شكرد، هه‌رێمى كوردستان پیاده‌ى مافى سروشتى و ده‌ستوورى خۆى كردووه كه نه‌وتى هه‌نارده كردووه و كاره‌كه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور نییه”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









