سبەینێ شەش لایەنی سیاسی هەرێم و پلاسخارت لەبارەی چەند پرسێكەوە كۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی پالاسخارت و لایەنە سیاسییەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە سبەی پێنجشەممە 9ی حوزەیران، جارێكی دیكە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ سەركردەی شەش لایەنی سەرەكی هەرێمی كوردستان لەبارەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر كۆببنەوە، SNNیش ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات و هاوكات پێناچێت ئەمجارە كەسی یەكەمی ئەو لایەنە سیاسییانە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون سبەی پێنج شەممە 9/6/2022 لەبارەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەشاری هەولێر، (جنین پلاسخارت) نوێنەری سكرتێری گشتی نەتوەیەكگرتووەكان لەگەڵ سەركردەی شەش لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان كە بریتین لە هەریەكە لە (یەكێتی نشتیمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆمەڵی دادگەری كوردستان و نەوەی نوێ) كۆببنەوە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش بریتی دەبێت لە گفتوگۆكرن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەریمی كوردستان لەو وادەیەی بۆی دیاركراوە كە بریتیە لە 1/10/2022 .
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەی سبەی (جنین پلاسخارت) لەگەڵ سەركردەی ئەو شەش لایەنە سیاسییە دەیانەوێت بەڕاشكاوانە باس لە گرفتەكانی بەردەم ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بكرێت و پاشان هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە چارەسەركردنی جیاوازییەكانیش بكرێت چ لەڕووی كورسی پێكهاتەكان و فرەبازنەیی و تاك بازنەیی یاخود لەڕووی كاركردنەوەی كۆمیسیۆنەوە، بۆ ئەومەبەستەش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكرگتووەكان داوا لە بەشدار بووانی كۆبوونەوەكە دەكات لە پێناو نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەر لایەنە و هەندێك سازش لەسەر داواكارییەكانی خۆیان بكەن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە پێناچێت لە كۆبوونەوەكەی سبەی هەندیك لەلایەنە سیاسییەكان بە كەسی یەكەم بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، بەو پێیەی كە لە ئێستادا (بافل جەلال تاڵەبانی) سەۆكی یەكێتی بەسەردانێك لە بەغدایە و هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەبری (مەسعود بارزانی) كە سەرۆكی ئەو حزبەیە (فازیل میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی دەنیرێتە كۆبوونەوەكەوە لەگەڵ ئەوەشدا (شاسوار عەبدواحید) سەرۆكی نەوەی نوێ بەشداری كۆبوونەوەكە ناكات و (هیمداد شاهین) وتەبێژی ئەو حزبە بەشداری كۆبوونەوەكە بكات، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆمەڵەی دادگری بە كەسی یەكەم بەشداریدەكەن یاخود ئەوانیش نوێنەریان بەشداری دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









