پێگه‌یه‌كى ئێرانى: له هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوودا به‌رپرسێكى مۆساد كوژراوه

ئاڵاى ئیسرائیل و لۆگۆى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئیسرائیل (مۆساد) | فۆتۆ: Shutterstock
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێگه‌ى فارس نیوزى ئێرانى بڵاویكرده‌وه، “له هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى هه‌ولێردا به‌رپرسێكى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئیسرائیل به‌ناوى ئایلاك رون كوژراوه”.
پێگه‌ى فارس نیوز له هه‌واڵه‌كه‌یدا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، “شه‌وى رابردوو هێرشكراوه‌ته سه‌ر كونسوڵیه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه و هاوكات چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كراونه‌ته ئامانج له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر، دواى چه‌ند كاتژمێرێك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌ریتانى و عه‌ره‌بى بڵاویانكرده‌وه كه تیمێكى هه‌واڵگرى ئیسرائیل له‌ناو یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دابوون كه كراونه‌ته ئامانج”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه پێگه‌كه بڵاویكردوونه‌ته‌وه، “به‌رپرسێكى پێشكه‌وتووى مۆساد كه به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى تیرۆرى ئه‌و دامه‌زراوه هه‌واڵگیرییه بووه به‌ناوى ئایلاك روون له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه”.
شه‌وى رابردوو زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كرانه سه‌ر شارى هه‌ولێر، یه‌كێكیان ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى كرده ئامانج له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر – پیرمام و ئه‌ویتریشیان بیناى نوێى كونسوڵیه‌ى ئه‌مریكاى كرده ئامانج كه‌تاوه‌كو ئێستا ته‌واونه‌بووه، له هێرشه‌كه‌دا به وته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ، “سێ هاووڵاتى مه‌ده‌نى به سووكى برینداربوون”.
له‌دواى هێرشه‌كه دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، “په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام له رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه. په‌لاماره‌كه كاتژمێر (09:35) خوله‌كی ئه‌مشه‌و بووه و له ئاكامدا سێ هاووڵاتی به سووكی بریندار بوون”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









