“چارەسەرنەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، كێشەی گەورەتری بەدوادادێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر بەردەوامی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پابەند نەبوونی هەرێم بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسی نەوتی هەرێم، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: واباشترە ئەو گرفتانە بەزووترین كات چارەسەر بكرێن و حكومەتی هەرێم ململانێ لەگەڵ بەغدا نەكات، چونكە ئەگەر ئەم گرفتانە بەردەوامبن، ئەوا گرفتی گەوترەی دارایی و سیاسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
د.موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ماوەیەكی زۆرە داوای ئەوەمان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی كردووە كە بەجدی كار بكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان، بەڵام تائێستا ئەوە نەكراوە، لە كاتێكدا حكومەتی عێراقی نیەتی خۆیان بەرامبەر بە حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ئەگەر پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبن ئامادەنین هیچ بڕە پارەیەك بنێرن گفتوگۆ لەسەر هیچ بابەتێكی دیكە ناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیاركانی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاین و هیچ كەس و لایەنێك مافی تانەلێدانی نییە، بۆیە ئێمە چەندین جار ئەوەمان دووپاتكردووەتەوە كە دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی بگونجینیت لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و ململانێ نەكات لەگەڵ دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی نەوت، بۆیە ئەگەر ئەو گرفتانە چارەسەر نەكرێن و حكومەتی هەرێم بەردەوام بێت لەسەر ئینكاری كردن ئەوا لێكەوتەی سیاسی و ئابوری خراپتری بەدوادا دێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی عێراق چەد جارێك جەختیان لەوەكردووەتەوە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا ناتوانن بەردەوامبن لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









