پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرانی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان
SNN
ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:”پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (10)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12ی حوزەیران.
به‌رنامه‌ی كاری کۆبوونەوەکە بەمشێوەیەیە:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره (78)ى ساڵی 2012، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٧،٨٩،٨٨،٨٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









